گشتی

9 گەڕەکی گەورە بێ کارەبا دەبن

بەرێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی چاککردنەوەی تۆڕی کارەبا بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:” تیمەکانی چاککردنەوەی سەربە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی چاکسازی لە تۆڕی کارەبای وێستگەی کارەبای ئەزمەڕ دەکەن.

 وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد: کارکردن لە پرۆژەکە ڕۆژی یەکشەممە، بەرواری 12ی تشرینی یەکەمی 2025 دەستپێدەکات، و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو 5ی ئێوارە و ئەم ناوچانە دەگرێتەوە: (کازیوە، ئیبراهیم ئەحمەد، ئازادی، شەهیدان، گۆیژەی نوێ، دارۆغە، هەواری شار، کەڵەکن و سارداو).

وەزارەتی کارەبا سوپاسی هاوڵاتیان دەکات بۆ پشوودرێژییان لە ماوەی  پڕۆسەی چاکسازی لە   وێستگەی کارەبای ئەزمەڕ، لەنزیکەوە لەگەل کۆمپانیای دانا غاز و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم پڕۆسەیە کەمترین کاریگەری دەبێت لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان و پێدانی کارەبا بەشێوەیەکی ئاسایی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *