وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی شایستەی 6 مانگی ئەو خانەنشینانە دابەش دەکرێت کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون
ئەمڕۆ چوارشەمە 8ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی بڕیای ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر فەرمانی وەزیری دارایی و ئابووری، رۆژی چوارشەممە (08-10-2025) شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەکرێت، کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبوونیان بۆ دەرکراوە و تائێستا ئەو شایستەیەیان وەرنەگرتووە.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین جار بە نووسراوی فەرمی داوایان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە شایستەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق خەرج بکات، بەڵام “تائێستا رەزامەندی لەسەر نەدراوە. بۆیە بڕیاردراوە سەرجەم ئەو شایستایانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.”