وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامەکانی زانکۆڵاینی ڕاگەیاند
ئەمڕۆ دووشەمە 14ی تشرینی یەکەمی 2025 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامەکانی زانکۆڵاینی بۆ پۆلی 12ی ئامادەی ڕاگەیاند.
د،ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، %97 قوتابیان و خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون و 15 هەزار کورسیمان لە دەرەوەی پلان وەرگرتووە.
ئەمساڵیش لە %100 خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیراون کە کۆی گشتی وەرگیراوان 51725 خوێندکارە و ستەم لە هیچ قوتابییەک نەکراوە و کارەکان دادپەروەرانەن.
دکتۆت ئارام محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، نمرەی قوتابییان بە تایبەت بەشە زانستییەکان دابەزیوە،
لەڕێگەی ئەم لینکەوە ئەنجامەکان ببینە…