دوای 45 ڕۆژ تێپەڕبوون بەسەر ڕووداوەکەی لالەزار کەسوکاری تەرمە سووتاوەکەی لالەزار دۆزرایەوە و پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ دۆزینەوەی کەسوکارەکەی ئەنجام درا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی تشرینی یەکەمی 2025، د. بەرزان محەممەد، بەڕێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای سۆراغکردنی کەسوکاری تەرمە نەناسراوەکەی لالەزار، لەسەر داوای دادوەری لێکۆڵینەوەی کەیسی تەرمە نەناسراوەکە پشکینیکی دی ئێن ئەی لەسەر براکەی بۆ ئەنجام درا.
بەگووتەی د. بەرزان محەممەد، ماوەی 12 ڕۆژە پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ تەرمە نەناسراوەکە ئەنجام دراوە و وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەش کاتی پێویستە.
لەبارەی زانیارییەکان لەسەر تەرمەکە بەڕێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی گووتی: “تەمەنی سەرووی 25 ساڵە، ڕەگەزی نێرە و بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی نەتواندراوە وردەکاری زیاتر وەربگیرێت”.