گشتی

دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستیپێکرد 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ دووشەممە، دابەشکردن ی نەوتی سپی ماڵان لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد..

ئەمڕۆ دووشەمە 13ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند: ‘’لە ڕێگای لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت بۆ زستانی 2025 -2026 بۆ هەر خێزانێک بە بڕی 200 لیتر.’’

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئاماژەی بەوەکرد: ئەمڕۆ دووشەممە، وەک هەنگاوی یەکەم دابەشکردنی (نەوتی سپی) لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای (هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک) و ئیدارە سەربەخۆکانی (سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیان و زاخۆ ) دەستپێدەکات.

بڕیار وایە دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دابەشکردن لەناوچە شاخاوییەکان لەناو شاریش دەست بە دابەشکردنی نەوت بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *