فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند ئۆتۆمبێلێک لەچیای گوێژە کەوتە خوارەوە و شوفێرەکەی بریندارە
سامان نادر، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لەسەر شاخی گۆیژە کەوتووەتە خوارەوە و شۆفێرەکەی بریندارە.
سامان نادر، ئاماژەی بەوەشدا، کە تیمەکانیان شۆفێرە بریندارەکەیان دەرهێناوە و باری تەندروستیی جێگیرە.