گشتی

ئەنجامی زانکۆڵاین بڵاودەکرێتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وادەی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی ڕاگەیاند 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایگەیاند:” نزیکەی 60هەزار خوێندکاری دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە و بڕیارە ئەنجامەکان لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 11ی تشرینی یەکەمـی 2025، یان سبەی یەکشەممە بڵاوبکرێنەوە.”

ئەمساڵ ژمارەی دەرچووانی قۆناغی ئامادەیی گەیشتووەتە 57 هەزار و980 خوێندکار، کە 42 هەزار و 257 کەسیان لە بەشی زانستی، 13 هەزار و 826 کەس لە بەشی وێژەیی، یەک هەزار و 327 کەس لە ئامادەیی پیشەیی و 570 کەسیش لە خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانن.

لەم لینکەوە ئەنجامەکانی فۆڕمی زانکۆلاین وەربگرەوەhttps://www.regayzanko.com/?fbclid=IwZnRzaANXNdBleHRuA2FlbQIxMQABHj_qtG1uozlYvexRQDf75PFmvCC0kFmQ1PEa3X6tUJw3vPsCQEaTKCCi6iP0_aem_fNSo8pU00_36zhiXFE82aw

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *