بەهۆی تەقینی تانکیەکی نەوت لە سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا
سەرچاوەیەک ئاگادار لە بە سلێمانی دەیلی ڕایگەیاند، لە گەڕەکی زانکۆی شاری سلێمانی، لە کاتی کارکردن لە ئیزۆگامی ماڵێکدا، تانکییەکی نەوت تەقیوەتەوە، بەهۆی ئەم رڕوداوەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکی تەقینەوەکە و وردەکارییەکانی چۆنییەتی ڕووداوەکە.