لەسلێمانی کەسێک بەهۆی ئەوەی رێگری لێکراوە سەردانی نەخۆش بکات تەقەی کرد و تفەنگی پۆلیسێکی برد
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سلێمانی ڕایگەیاند:” کەمێک پێش ئێستا، لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، چەند کەسێک کە نەخۆشێکیان لە نەخۆشخانەی شار خەوتووە، چوونەتە بەردەم نەخۆشخانەکە، لەلایەن پۆلیسەوە رێگرییان لێکراوە بۆ ئەوەی قەرەباڵخی لەنێو نەخۆشخانەکە دروست نەبێت. پەلاماری پۆلیسێکیان داوە تفەنگێکی کڵاشینکۆفی لێ بردووە و تەقەیان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە بەمشێوەیە بوو کە ئەمشەو هاووڵاتییەک لە نەخۆشخانەی شار هەوڵیداوە بە زۆر بچێتە ژوورەوە بۆ لای نەخۆشێک، بەڵام لەلایەن پاسەوانانی نەخۆشخانەکەوە رێگری لێکراوە، دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ، هاووڵاتییەکە هێرشی کردووەتە سەر یەکێک لە پاسەوانەکان و تفەنگەکەی لێسەندووە، ڕووداوەکە بووەتە هۆی دروستبوونی پشێوی و قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم نەخۆشخانەکە و تەقە کراوە .
لە ڕووداوەکە دا هیچ کەسێک بریندار نەبووە و چەند کەسێک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون. بەڵام ئەو کەسەی چەکی لە پۆلیس وەرگرتووە، هەڵهاتووە و دەستگیر نەکراوە.