لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی، ئەردۆغان ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانیی لادەبات
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەمیانی چوونی بۆ تورکیا بە هەوڵی نێچیرڤان بارزانی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا دەست پێ دەکەنەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: سوپاس و پێزانينمان بۆ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى كۆمارى توركيا دووپات دهكهينهوه كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى دا گه‌شته ئاسمانييه‌كانى هێڵى فڕۆكه‌وانيى توركيا بۆ سلێمانى ده‌ست پێبكه‌نه‌وه و ئاسمانی خۆی به‌ڕوویدا بکاته‌وه.
ئه‌م بڕياره له چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندييه پتهوهكانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت كه دڵنياين يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا و به‌تايبه‌تى له به‌رژه‌وه‌نديى هاووڵاتيانماندا له سنوورى سلێمانى ده‌بێت.
ڕۆژی 6ی ئەم مانگە تورکیا سزاکانی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تاوەکو 6 کانوونی دووەمی 2026 درژێکردەوە و بەڵام ئەمڕۆ بەهەوڵی نێچیرڤان بارزانی تورکیا کۆتای بە سزاکان هێنا