ئاكار محەمەد: ناو و وێنەی من بە هەڵە لە كڕینی چاڤیلاند دانراوە
من موچەخۆری مانگانەم و دوور و نزیك پەیوەندیم بەو بابەتەوە نیە
ئەمڕۆ دووشەمە 6ی تشرینی دووەمی 2025 دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە کەسێک بەناوی ئاکار محەمەد سەرجەم پشکەکانی چاڤیلاندی کڕیوە بە 90 ملیار دینار ناراست دەرچوو.
ئاکار محەمەد ئەمڕۆ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ” بەڕێزان دەزگاو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن سەرجەم پەیج وئەکاونتەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک من ئاکار محەمەد کارمەندو مووچەخۆریی مانگانەم هەر لەسنوری بەپارێزگای سلێمانی دوێنێ لەکاتی ئاشکراکردنی کڕینی بەشێک لەمووڵکەکانی چاڤیلاند من ناو رەسمم بەهەڵە داندراوە بەمافی خۆمی دەزانم لەڕێگەی ئەم
رونکردنەوەیەوە دوو داواکاری ئاراستەی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکەم،
یەکەم / هەرچی زووە ناو وێنەی من بسڕنەوە
دووەم / لەڕێگەی ئەم ڕونکردنەوەیەوە ئەوە هەڵە راست بکرێتەوە چونکە من دوروو نزیک پەیوەندیم بەم بابەتەوە نیە بەپێوەچەوانەوە هەر کەس ودەزگایەک بەردەوام بێت لەبڵاو کردنەوەی ناو وێنەی ئێمە ناچارم ڕێگەی یاسای لەدژی بگرمەبەر
لەگەڵ رێزدا ”
دوێنێ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا چاڤی لاند و مولکەکانی تری شاسوار عەبدولواحد لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارای بە زیاتر 91 ملیار دینار فرۆشران.