ئەمڕۆ بەیانی خانەنشینێکی تەمەن 68 ساڵ لە نۆرەی وەرگرتنی مووچە جەڵدەی دڵ لێیداو گیانی لەدستدا
ئەمڕۆ دووشەمە 6ی تشرینی یەکەمی 2025، رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار بەسەرچاوە میدیایەکانی ڕاگەیاند” بەیانی ئەمڕۆ ئاگادار کرایینەوە بە ڕوودانی حاڵەتێکی بێهۆشبوون لە بانکی کەلار، کاتێک تیمەکانمان چوونە بانک هاونیشتمانیەکە گیانی لەدەستدابوو، دوای پشکینین دەرکەوت جەڵدە لێیداوە.”
ڕەفیق قادر وتیشی،” هاوڵاتیەکە تەمەنی 68 ساڵ بووە و دوای ڕێکارەکان تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرا.”
بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو هاووڵاتییەی کە گیانی لەدەستداوە خانەنشین بووە و بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکەی چوەتە بانک.