گشتی

بازرگانێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لەسنووی ڕاپەڕین بە 5 کیلۆگرام کریستاڵ گیرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لەچالاکییەکدا لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.

لە ڕاگەیاندراوەکە هاتووە:”لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی 2025/10/4 لەسنووی ئیدارەی ڕاپەڕین توانیان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبەسەر بڕی 5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ (ئەمفیتامین)بگرن، کەماددەکان بەمەبەستی ساغکردنەوە هێنرابوونە هەرێمی کوردستان.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *