گشتی

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ئەیلول دابەشدەکرێت

سبەی دووشەمە هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەمە 5ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(9) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدا رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی دووشەمە بەرواری  (6)ی ئۆکتۆبەر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.”

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاشیگەیاند: لەم مانگەدا، نزیکەی (٩٧٪) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *