لە دوای رووخانی بەشێکی پردی تاسڵوجە پاککردنەوەی شوێنەکە رێگەی ئاڕاستەی سلێمانیی بۆ کەرکوک بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانیی ڕایگەیاند:”دوای ڕووخاندنی بەشێکی پردەکەی تاسڵوجە، شوێنەکە پاککرایەوە و رێگای ئاراستەی سلێمانی بۆ کەرکوک کرایەوە
داوای لێبوردن لە شۆفێرانی خۆشەویست دەکەین بەهۆی دروستبوونی لۆد و قەرەباڵغی لە شەقامەکەدا.”
شارەوانیی سلێمانیی ڕاشیگەیاند، “هەوڵدەدرێت بەش بەش كاری رووخانی پردەکە ئەنجام بدرێت و گرتنی سایدەكان بەپێی بەشی پێویست بۆ ڕووخان بگیرێت نەك هەمووی بگیرێت”.