گشتی

هاتووچۆی سلێمانیی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە

وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لەسەر رێگای عەربەت و رووخاندنی پردە کۆنەکەی تاسڵوجە، بوونەتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغییەکی زۆر لە سلێمانیی.

ئەمڕۆ شەمە 4ی تشرینی یەکەمی 2025، هوتوچۆی سلێمقنی ڕایگەیاند ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەسەر رێگای سلێمانی-عەربەت وەرگەڕاوە و بووەتە هۆی داخستنی سایدی رۆشتن بۆ عەربەت، رووداوەکەش زیانی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە و شۆفێرەکە بە تەنیا بووە. 

هاتووچۆی سلێمانیی ڕاشیگەیاند: “ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز دەکەین لە ئێستادا بەهۆی رووخاندنی پردی کۆنی تاسڵوجە ڕێگای سەرەکی بازگەی تاسڵوجە – سلێمانی داخراوەو ڕێگایەکی جێگرەوە لە تەنیشتی دروستکراوە بۆ چوونە ناو شاری سلێمانی، تکایە لەو ئاستەدا خێراییەکانتان کەم بکەنەوە تا بەدووربن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.”

بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیی داوا لە شۆفێران دەکات ئاگاداربن و رێگا جێگرەوەکان بەکاربهێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *