گشتی

نرخ مریشک بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

ئەمڕۆ دووشەممە،29ی ئەیلولی 2025 لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندووی گەورە بۆ دوو هەزار دینار دابەزی لەکاتێکدا دوێنێ بە دوو هەزار و 500 دینار دینار فرۆشراوە.

لەم بارەیەوە بەشێک لە خاوەن پەلەوەرخانەکانی سلێمانی لەبارەی دابەزینی نرخی مریشکەوە باسیان لەوەکرد، ڕاگرتنی هاوردەی مریشک بۆ بەغدا و خواروی عێراق هۆکاری دابەزینی نرخی مریشکە لەبازاردا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *