گشتی

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند کارەبا دەبێتەوە

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم کوردستان لەبارەی كەمبوونەوەی بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پڕۆسەی چاكسازیی بۆ ژێرخانی کارەبا لەلایەن تیمەکانمان و كۆمپانیای داناگاز بەردەوامە، بۆیە بەرهەمهێنانی گاز بە بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا كەمی كردووە، بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 800 مێگاوات دابەزیوە و هەندێ جار كارەبا بۆ ماوەیەكی كەم دەبڕێت.

وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاند: وەزارەتەكەمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا و هەوڵ دەدرێت ئەم پڕۆسەیە كەمترین كاریگەری لەسەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی هەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ڕۆژی 20ی ئەم مانگەوە بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان كەمیكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *