سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، “لە چوارچێوەی کارەکانی دروستکردنی یەکتربڕی نوێی تاسڵوجە لە پڕۆژەی شەقامی 100 مهتری، لە ڕۆژی سێشەممە 30ی ئهیلول تاوەکو 9ی ئەیلولی 2025 (شەقامی ئاڕاستەی کهرکوک بۆ سلێمانی) دادەخرێت بەهۆی کارکردن لە دروستکردنی یەکتربڕە نوێیەکە”.
شارەوانی سلێمانی ڕاشیگەیاند: “هاوڵاتییان دەتوانن شەقامی جێگرەوەی ئاڕاستەی 100 مهتری بۆ ناو شاری سلێمانی بەکاربهێنن، شەقامی سلێمانی ئاڕاستەی کەرکوک دادەخرێت تەنها کاتی ڕوخاندنی پردە کۆنەکە و هاوڵاتییان دەتوانن شەقامی جێگرەوەی (سلێمانی -دوکان-کەرکوک) بەکاربهێنن”.
شارەوانی سلێمانی داوا دەکات، هاوڵاتییان و شۆفێران کە بەپێی نەخشەی دیاریکراو شەقامە جێگرەوەکان بەکاربهێنن و لەسەر شەقامەکان رێنمایی و هێمای ڕێگا نیشاندەری پێویست دانراوە.
شەقامێکی سەرەکی لە سلێمانی داخرا