سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاری دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەمە 9ی ئایلولی 2025، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:’’ بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی 9ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات”.
عیماد جەمیل ڕاشیگەیاند” وردبینیکردن لە باری یاسایی و ئەمنی کاندیدەکان لەم چەند رۆژەدا تەواو دەبێت و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا لیستی کاندیدەکان پەسەند دەکرێت, ئەم هەنگاوە بەشێکە لە ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت، بە پێی یاسا و ڕێسای کارپێکراو، هاوکات ڕەچاوکردنی سەرجەم کۆنتڕۆڵە ئەمنی و یاساییەکانی پەیوەست بە کاندیدەکان.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رۆژی (11ـی تشرینی دووەمی 2025) بەرێوەدەچێت و نۆ هەزار و 726 كاندید خۆیان تۆماركردووە و كێبڕكێ لەسەر 329 كورسی پەرلەمان دەكەن، زیاتر لە 21 ملیۆن كەسیش مافی دەنگدانیان هەیە.