دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق تۆمەتباری کوشتنی ( ئەکبەری حاجی رۆستەم )ی لەشاری بەغداد دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ هەینی، 22ـی ئەیلولی 2025، ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:” لەگوندی ئۆمەربلی قەزای کفری هاووڵاتی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم دەکوژرێت،
دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردیان دەستپێکرد.
ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت بکوژ چووەتە باخی قوربانییەکە و چاوەڕوانی کردووە و دوای گەیشتنی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم بەفیشەکێکی چەکی جۆری دەمانچە دەیکوژێت و دواتر بکوژ ئۆتۆمبێل و موبایلی کوژراو دەبات و لە شوێنی تاوان هەڵدێت.
دەزگای ئاسایش باسی شوێنی تۆمەتبار دەکات، لەڕێگەی ناحیەی سلێمان بەگ دەچێتە بەغداد و لەناوچەی دۆرە لەماڵێک خۆی حەشار دەدات.
لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، دواتر توانرا لە 23ـی 9ـی 2025، لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بەهەماهەنگی و زانيارى دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیر بکرێت.
لەبارەی ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبار : “تۆمەتبار بەڕەگەز عەرەبە و تەمەنی 22 ساڵە ناوی “عەبدول عزیز جاسم محمود” دوای ڕادەستکردنی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان لەدەزگای ئاسایشی هەرێم دانی بەتاوانەکەیدا ناوە”.