گشتی

دەستپێکردنی توێژینەوەیەکی درێژخایەن بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمی زەیتوون لە سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایگەیاند کە لە باخی دایکانەی زەیتوونی سلێمانی، توێژینەوەیەکی درێژخایەن بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی زەیت و دیاریکردنی گونجاوترین شێوازی پەروەردەکردنی دارەکانی زەیتوون دەستی پێ کردووە، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا پرۆسەی بنکۆڵکردن و لابردنی لقە زیادەکانیان بۆ ئەنجام دراوە.

ئامانجی سەرەکیی ئەم پڕۆژەیە، کە لەلایەن دوو توێژەری هۆبەی باخداری و دارستان و پاوان (فەرهاد مەحمود و بەناز محەمەد) بەڕێوەدەبرێت، هەڵسەنگاندنی کاریگەریی جۆری خاکە لەسەر ڕێژەی بەرهەمی زەیت لە چوار جۆری سەرەکیی زەیتووندا کە بریتین لە “بیکواڵ”، “هۆکی بلانکا”، “K18” و “RBkwen”، و بەردەوام چاودێریی گەشە و ئاستی بەرهەمداریی دارەکان دەکرێت کە تەمەنیان لە نێوان 17 بۆ 18 ساڵدایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *