نرخی زێڕ – Slemani Daily
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ نزمبوونەوەی نرخەکان لەسەر ئاستی جیهان، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر مسقاڵێک لە نێوان 15 بۆ 19 هەزار دینار بەراورد بە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تەممووزی 2026، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 4058.50 دۆلار دابەزی، ئەم دابەزینە جیهانییە کاریگەری ڕاستەوخۆی کردە سەر نرخەکان لە ناوخۆی کوردستاندا، کە تێیدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 153,200 دینار خەمڵێندراوە و نرخەکانیش بەمشێوەیەن:
عەیار 24: 1,006,000 دینار (19,000 دینار دابەزیوە).
عەیار 22: 923,000 دینار (17,000 دینار دابەزیوە).
عەیار 21: 880,000 دینار (18,000 دینار دابەزیوە).
عەیار 18: 755,000 دینار (15,000 دینار دابەزیوە).
ئەم دابەزینە تیژەی نرخی زێڕ لە کاتێکدایە کە لە کۆتا مامەڵەکانی ڕۆژی یەک شەممەی ڕابردوودا، نرخەکان لە بەرزیدا جێگیر ببوون؛ بە جۆرێک مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 898,000 دینار و عەیار 24 بە 1,025,000 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام جەنگی ئێران و ئەمریکا و کێشە جیهانیەکان، گۆڕانکارییەکانی بەیانی ئەمڕۆ بازاڕەکەی بەرەو دابەزینێکی خێرا برد.
