ئابووری

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە

دەقی هەواڵ

نرخی زێڕ – Slemani Daily

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی حوزەیرانی 2026، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی و کتوپڕی بەخۆوە بینی؛ بە جۆرێک لەسەر ئاستی جیهانی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە و لەسەر ئاستی ناوخۆشدا نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە دوێنێ شەممە، لە نێوان 8 بۆ 10 هەزار دینار هەڵکشانی بەخۆوە بینیوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ جێگیربوونی نرخی دۆلار لە دەوروبەری 155 هەزار دیناردا.

بەپێی بەدواداچوونی سلێمانی دەیلی بۆ بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو و زێڕ، ئەمڕۆ یەک ئۆنسە زێڕ (کە یەکسانە بە 31.1 گرام) لەسەر ئاستی جیهاندا بە 4,155 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، لە بەرامبەردا و لە بازاڕەکانی ناوخۆدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 155,350 دینار خەمڵێنراوە، ئەم هاوسەنگییەش وایکردووە نرخی مسقاڵێک زێڕ (کە یەکسانە بە 5 گرام) بەم شێوەیەی خوارەوە جێگیر بێت:

 زێڕی عەیار 24: نرخی یەک مسقاڵ گەیشتە 1,048,000 دینار.

 زێڕی عەیار 22: نرخی یەک مسقاڵ بە 961,000 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

 زێڕی عەیار 21: نرخی یەک مسقاڵ بووەە 917,000 دینار.

 زێڕی عەیار 18: نرخی یەک مسقاڵ گەیشتە 786,000 دینار.

ئەم بەرزبوونەوە خێرایەی ئەمڕۆی بازاڕی زێڕ لە کاتێکدایە کە دوێنێ شەممە، نرخەکان لە ئاستێکی نزمتردا جێگیر ببوون، بۆ بەراوردکاری: دوێنێ مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە (1,038,000)، عەیار 22 بە (952,000)، عەیار 21 بە (909,000) و عەیار 18 بە (778,000) دینار بوو.

ئامارەکان دەری دەخات کە تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێردا، زێڕی عەیار 24 بە بڕی 10,000 دینار، عەیار 22 بە بڕی 9,000 دینار، و عەیارەکانی 21 و 18 بە بڕی 8,000 دینار بۆ هەر مسقاڵێک بەرزبوونەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *