ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکرێت و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت.
کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتیەکان ڕایگەیاند: لەم هەفتەیەک تا 10 ڕۆژی دیکە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان‌دا دەکەین، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە نەوت دابەشدەکرێت دواتر لەناو شار دەست بەدابەشکردن دەکرێت
کەمال محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێم نه‌وت بوو، تاوەکو ئێستا هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە بۆ بەندەری جیهان ڕەوانە کردووە، تاوەکو هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت، هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ مووچه دروست نابێت.