سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ‘’به‌يانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/10/9 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره‌ى پايته‌ختى توركيا به‌ڕێكه‌وت.’’
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاژێر 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆشکی کۆماریی تورکیا لە ئەنقەرە، لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێشوازیی لێ دەکرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، نێچيرڤان بارزانى له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، له‌گه‌ڵ رەجه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆمارى توركيا كۆده‌بێته‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كه‌ن.