لەسلێمانی نۆرەی پاسپۆرت دەکرێت بە ئەلکترۆنی و هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگای سکانی QR کۆدەوە سایتەکە بکەنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی تشرینی یەکەمی 2025، بەرێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: هاوڵاتییانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە، ماڵپەڕی نۆرەی پاسپۆرتی ئەلیکتڕۆنی کارا کراوە و دەتوانن لە رێگای سکانی QR سایتەکە بکەنەوە و ناوتان تۆمار بکەن تا ئەو کاتەی شوێن نامێنێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەگەر هاووڵاتییان لە رێگای ئەلیکتڕۆنیەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن، نرخی تێچووی پاسپۆرت 91 هەزار دینارە؛ بەڵام ئەگەر بە ڕاستەوخۆ ناوی خۆیان تۆمار بکەن پێویستە 100 هەزار دینار پارەی ڕسوماتی زیادە بدەن لەگەڵ 91 هەزار دینار تێچووی پاسپۆرتەکە و بەم شێوەیەش کۆی گشتی 191 هەزار دینار دەبێت بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت بە شێوەی ڕاستەوخۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی داوای لە هاووڵاتییان کردووە بە گوێرەی کاتی دیاریکراوی خۆیان کە بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆیان دیاری کراوە سەردانیان بکەن.
لە ئاگاداریەکەدا هاتووە: تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانیی ڕەسەن (اصلی) دەکرێت، واتە کار بە (صورة قيد الكتروني ، پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عیراقی) ناکرێت.
سایتی وەرگرتنی نۆرەی پاسپۆرت (حجز الكتروني): https://www.epp.iq/home