گشتی

38 ژن لە ئێران لە سێدارەدراون.

سەرەڕای هۆشداریی وڵاتانی جیهان لەبەرامبەر لەسێدارەدانی هاووڵاتییان سڤیل و تووندکردنەوەی سزا ئابوورییەکان بۆسەر ئێران، وڵاتەکە بەردەوامە لەو کارەی و ژمارەی لەسێدارەدانی ژنان ڕوو لە زیادبوونە.

کۆمیسیۆنی ژنانی ئەنجوومەنی نیشتمانی بەرگری ئێران لە ڕاپۆرتیکدا ئاماری لەسێدارەدانی ژنانی لە نۆ مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکردەوە: ‘’ ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە نۆ مانگی ڕابردوودا هەزار و 175 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارەدراون، کە لەو ژمارەیە 38 کەسیان ژن بوون.’’

کۆمسیۆنی ژنان ئاماژە بەوەشکردووە:ئاماریی لەسێدارەدان بە بەراورد بە ساڵی 2023 بە ڕێژەی 36% زیادی کردووە، تەنها لە 30ی تەمووزی ئەمساڵ تا 30 ئەیلوولی ئەمساڵ 14 ژن لەسێدارە دراون واتە لە هەر چوار ڕۆژ جارێکدا ژنێک لەسێدارە دراوە، زۆرترین لەسێدارەدانەکان لە پارێزگای ئەلبۆرز تۆمار کراوە.

باس لەوەشکراوە زیادبوونی ژمارەی لەسێدارەدانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چڕبوونەوەی سەرکوتکردنی ژنانە بە مەبەستی چاندنی ترس لە کۆمەڵگەدا، کە ژنان هەمیشە لە سەرکردایەتیکردنی ڕاپەڕینەکان پێشەنگ بوون.

 ژمارەی لەسێدارەدانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ساڵەکانی ڕابردوودا بەمشێوەیە بووە:

 لە ساڵی 2024 دا 34 ژن لەسێدارەدراون.

لە ساڵی 2023دا 26 ژن لە سێدارەدراون.

لە ساڵی 2022دا 15 ژن لە سێدارەدراون.

 هەروەها لە ساڵی 2007ـەوە تا ئێستا زیاتر لە 300 ژن لەسێدارەدراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *