بەهۆی وشکەساڵیەوە خەریکە گوندێک لە قەزای شارباژێڕ چۆڵ دەبێت

بەهۆی نەبوونی پرۆژەی ئاو و وشکەساڵیەوە بەشێکی خەڵکی گوندی کانی وەیسەی قەزای شارباژێڕیان چۆڵکردووە 

گوندی کانی وەیسە دەکەوێتە قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانیی، 54 ماڵی تێدا دەژین لە ئێستادا بەشێکی خەڵکەکەی چۆڵیان کردووە و مەترسی ئەوەش هەیە بەتەواوەتی چۆڵ ببێت، نەبوونی پڕۆژەی ئاو لە گوندەکە و وشکەساڵی تەنگی بە خەڵکەکەی هەڵچنیووەو داوا لە حکومەت دەکەن بەهانایانەوە بچێت.

هاوینی گەرم و وشکەساڵیی سەخت، زۆرینەی سەرچاوە ئاوییەکانی گوندەکانی شارباژێڕی وشک یان کەمئاو کردووە، گوندنشینەکان ناچارن بە تانکەر ئاوی خواردن دابین بکەن.

حکومەت لەڕێگەی تانکەرەوە ئاوی خواردنەوە بۆ گوندنشین و ئاژەڵەکانیان دابین دەکات، بەڵام گوندنشینان دەڵێن، بڕەکەی کەمە و تانکەرەکانیش زوو زوو پەکدەکەون، بەجۆرێک هەندێکجار نزیکەی لە 40 رۆژ چاوەڕوانن تاوەکو ئاویان پێدەگات. 

11 ساڵ لەمەوبەر بڕیاری دروستکردنی پڕۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکە دەرچوو، بەڵام قەیرانی دارایی بووەتە رێگر و ساڵ لەدوای ساڵ بەهۆی گرانبوونی نرخی کەرەستەکان، تێچووی پڕۆژەکە زیادکراوە و دوایین جار گەیشتووەتە 102 ملیۆن دینار. 

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان