بەهۆی ئاگرکەوتنەوە 1000 هەزار دار سووتا

ئاگرێک لەسنووری دۆڵی دووکانیان لە سنوورى ناحیەی عەربەت کەوتەوە بەهۆیەوە نزیکەی 20 دۆنم پوش و پاوان و نزیکەی هەزار 1000 داری سروشتی سووتان

بەڕێوبەرایەتی پۆلیس دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند:’’دوای ئاگادارکردنەوە لەبوونی کەوتنەوەی ئاگر لە سنووری  دۆڵی دووکانیان دەستبەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی (بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت) گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ، لەئەنجامدا بەهاوکاری (بنکەی بەرگری شارستانی سیتەک ) توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن ، هەروەها زیانی ئاگرەکە بووە هۆی سوتانی نزیکەی بیست 20 دۆنم پووش و پاوان و نزیکەی هەزار 1000 داری سروشتی سووتاون.’’

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕاشیگەیان: هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی دانانی زەڕەبین بووە و بەدواداچوون بەردەوامەو بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری ڕووداوەکە دەرچووە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان