شوان کەلاری ئەندامی پەرلەمانی عێڕاق ڕایگەیاند هەوڵێک هەیە مووچەی بەشێک لە مووچە خۆران زیاد بکرێت
ئەمڕۆ سێشەمە 30ی ئەیلولی 2025، شوان کەلاری ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:”لە ئایندەیەکی نزیکدا،ڕێنمایەکان لەسەر جێبەجێکردنی هەمواری یاسای (دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی) دەردەچێت و سەرجەم زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان بە ( هەڵەبجە و ئەنفالیشەوە) سوودمەند دەبن لەم یاسایە و مووچەکانیان زیاد دەکرێت.”