وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پڕکردنەوە فۆڕمی زانکۆڵاین ئاگاداری دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەی دەکاتەوە
ئەمرۆ سێشەمە 30ی ئەیلولی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە بە سلێمانی دەیلی ڕاگەیاند: دەرچووانی پۆلی 12 ئاگاداربن ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین، بەو مەرجەی وادەکەی درێژ نەکرێتەوە و بۆیە ئەو قوتابیانەی کە دەرچوون و تاوەکو ئێستا فۆڕمیان پڕنەکردووەتەوە ئاگاداربن بۆ ئەوەی بێ بەش نەبن لە بەژداری ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆکان.