وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێنمایی بۆ لێخۆشبوونى 15%ی قەرزی هاووڵاتییان دەکەین.
ئەمرۆ یەکشەمە 21ی ئەیلولی 2025، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:”لە سەر پێشنیاری وەزارەتی دارایی و بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (288) بە مەبەستی کار ئاسانی بۆ هاووڵاتییانی سوودمەند لە پێشینە و قەرزی بانکەکانی سەر بە وەزارەتەکەمان بڕیار درا بە لێخۆشبوونی 15٪ قەرز و پێشینەکان”
لە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستاندا هاتووە: لێخۆشبوون بە رێژەی 15٪ گشت قەرز و پێشینەکانی “خانووبەرە، نیشتەجێبوون، کشتووکاڵی، پیشەسازی و گەشتوگوزار” دەگرێتەوە، لە ئەسڵی پێشینە یان قەرزی ماوە لای سوودمەندان بە تایبەت قەرزی کشتوکاڵی.
بڕیارەکانی وەزارەتی داریی بەم شێوەیەی خوارەیەوە:
یەكەم: لێخۆشبوون بە ڕێژەی 15% بۆ گشت قەرز و پێشینەكانی خانووبەرە، نیشتەجێبوون، كشتوكاڵی، پیشەسازی، گەشتوگوزاری. لە ئەسڵی پێشبینە، یان قەرزی ماوە، لای سوودمەدان.
دووەم: دوای جێبەجێكردنی خاڵی یەكەمی سەرەوە، لێخۆشبوون لە سوودی دواكەوتن، بۆ سوودمەندان لە پێشیبنەكانی سەرەوە بكرێ.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە بڕیارەکە لە رێککەوتنی دەرچوونی لە 21ی ئەم مانگە تاوەکوو 31ـی کانوونی یەکەم کاری پێ دەکرێت و لە رۆژنامەی فەرمی “وەقایعی کوردستان ” بڵاودەکرێتەوە.

