گشتی

قوباد تاڵەبانی: بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان یارمەتیدەرە لە گەیشتن بە ئامانجەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازیی لە ستیڤ لۆتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا کرد.

جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەکە جەختی کردەوە کە “کوردستان دەرفەتی زۆر گەورەی هەیە ببێتە هاوبەشێکی گرنگی بازرگانیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.”

هاوکات، لە کۆبوونەوەکە، شاندێکی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا و ئەنجوومەنی ئابووریی ئەمریکا-عێراقیش ئامادە بوون و تیشک خرایە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا.

قوباد تاڵەبانی و هەردوو شاندی ناوبراو، چەندین پرسیان تاوتوێ کرد کە بریتی بوون لە سێکتەری تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد و ڕۆڵی گەنجان لە داهاتووی سێکتەرەکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *