قوباد تاڵەبانی لە نزیکەوە چاودێری پڕۆژە گەشتیارییەکانی سەرچنار دەکات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کاروباری پڕۆژە گەشتیارییەکانی سەرچنار و بەنداوەکانی چەقچەق و سەرچنار، سەردانی پڕۆژەکانی کرد و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و وەبەرهێنەران و کۆمپانیا جێبەجێکارەکان کۆبووەوە.

دوای بەسەرکردنەوەی پڕۆژە گەشتیارییەکان، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار و بەڕێوەبەرایەتییەکان کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی کێشە و گرفتەکانی جێبەجێکردنی بەنداو و پڕۆژە گەشتیارییەکانی سەرچنار کرد.

بەنداوی چەقچەق توانای گلدانەوەی نۆ مەتر سێجا و بەنداوی سەرچناریش توانای گلدانەوەی دوو مەتر سێجا ئاویان هەیە، هاوکات، تەواوبوونی پڕۆژەکان جگە لەوەی سیمایەکی جوانتر دەبەخشنە ناوچەکە، دەبن بە ڕێگەیەکیش بۆ زیادبوونی ژێرخانی ئاوی ژێر زەوی.

قوباد تاڵەبانی بەڕێوەبەرایتییە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد هەرچی زووتر کاروباری ئیداری و یاسایی پڕۆژەکان تەواو بکرێن و هەروەها تیمێکی تایبەتی لە نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران پێکهێنا بۆ هەماهەنگی و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ کاروباری پڕۆژەکان تا زووتر بکەونە قۆناغی جێبەجێکردن و لە وادەی دیاریکراوی خۆشیاندا تەواو بکرێن.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان