دوای زیاتر لە دوو هەفتە دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بۆ جاری دووەم دادگایکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 2ی ئەیلوولی 2025 دواخرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیاربوو 21ی ئەم مانگە شاسوار عەبدولواحید دادگای بکرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لەسەر تۆمەتبار،دادگایەکەی دواخرا بۆ 28ی مانگ و ئەمڕۆش بۆ جاری دووەم دادگایکردنەکە دواخرا.
شاسوار عەبدولواحید لە رێکەوتی 28ـی ئەم مانگە کاتژمێر 10:00 شەو لە گوندی ئەڵمانی نزیک ماڵەکەی خۆی بە بڕیاری دادگا دەستگیرکرا.