“لەبەر خاتری خەڵکی بەشەڕەفی سلێمانی ماومەتەوە”
“تەعەدا لەکەس قبووڵ ناکەین و ئەوەی دەکرێت قابیلی قبووڵکردن نییە”
“داوا لە خەڵکی سلێمانی دەکەم ئارام بگرن”
“ئەو ڕووداوانە ئێمەی گەڕاندەوە بۆ 20 ساڵی ڕابردوو”
“چاوەڕوانی دامەزراوەی حکومی و دادوەرین”
“کەس ناتوانێ من دەستگیر بکات و کاک بافڵ بۆی نییە لە جیاتی دادگا و پۆلیس من دەستگیر بکات”
ئەمە بەشێک لە گوتەکانی سەرۆکی بەرەی گەل، لاهور شێخ جەنگییە و تاوەکوو ئێستا هێزە ئەمنییەکان لە لالەزارن و ناوبراویش ئامادە نییە خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان بکات.

