گشتی

تەرمی کچێکی 24 ساڵ لەنێو بەنداوێک دۆزرایەوە

ڕووداوی خنکان ـ Slemani Daily

تەرمی کچێکی تەمەن 24 ساڵی خەڵکی سەقز، پاش ڕۆژێک لە کەوتنەناوەی بۆ ناو بەنداوی سلیوانا لە پارێزگای ورمێ، نیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە بە هاوکاریی تیمەکانی مەلەوانی و خەڵکی ناوچەکە دۆزرایەوە.

تەرمی کچێکی تەمەن 24 ساڵ بە ناوی هالە سوڵتانی  کە نیشتەجێی شاری ورمێ بووە بە مەبەستی کارکردن لە بەنداوی سلیوانا دۆزرایەوە, بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی بە مەبەستی سەیران چووبووە نزیک بەنداوی سلیوانا، بەڵام لەوێ کەوتووەتە ناو ئاوی بەنداوەکەوە. پاش گەڕانێکی زۆر، نیوەڕۆی دوێنێ 19ـی ئابی 2026 تەرمەکەی دەرهێنراوە و ڕەوانەی دادپزیشکیی ورمێ کراوە.

بەپێی ئامارە ڕەسمییەکانی فریاکەوتنی خێرای ورمێ، ڕووداوەکانی خنکان لە سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچەکە لە هەڵکشاندان؛ لە دەستپێکی ئەمساڵی هەتاوییەوە (لە 21-03-2026ـەوە) تاوەکو ئێستا، لانیکەم 11 کەس لە سنووری پارێزگای ورمێ لە ئاودا خنکاون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *