کڕین و فرۆشتنی سیمکارتی مۆبایل ـ Slemani Daily
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی کاتیی فرۆشتنی سیمکارتی مۆبایل لە ڕێگەی بریکارەکان لە هەرێمی کوردستان، و پرۆسەکەی تەنها لە مەڵبەندە سەرەکییەکان کورتکردەوە تا تەواوبوونی پشکنینی ئەمنی و سیستەمی سەلماندنی ئەلیکترۆنی.
دهستهی راگهیاندن و پهیوهندییهكانی عێراق، ئێوارهی ئهمڕۆ دوشهممه له راگهیهندراوێكدا وتی، بهلیغ ئهبو كهلهل، سەرۆکی دەزگای جێبەجێکار له دەستەكهیان، فهرمانێكی بهپهلهی دهركردوه بۆ ڕاگرتنی کاتیی فرۆشتنی سیمکارتی مۆبایل لە ڕێگەی بریکارەکان و خاڵەکانی فرۆشتن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و سنوردارکردنی بە تەنها لە ڕێگەی مەڵبەندە سەرەکییەکانی کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانەوە، تا ئەو کاتەی ڕێکارهكانی تایبەت بە جێبەجێکردنی میکانیزمەکانی سەلماندنی ئەلیکترۆنی و پشکنینی ئەمنی تەواودەکرێن.
بڕیارەکە دوای تۆمارکردنی چەندین سکاڵا هات دەربارەی تۆمارکردنی سیمکارت بە ناوی هاوڵاتییانەوە بەبێ ئاگاداری یان ڕەزامەندیی خۆیان، کە ئەمەش زیانی یاسایی، دارایی و کۆمەڵایەتی بۆ بەشداربووان لێدەکەوێتەوە.
ئامانج لەم ڕێکارە ڕێگریکردنە لە حاڵەتەکانی ساختەکاری، دزینی کەسایەتی و بەکارهێنانی خراپی سیمکارتەکان بەپێی پێوەرە ئەمنییەکان، نەک ڕێگریکردن لە دەستگەیشتنی هاوڵاتییان بە خزمەتگوزارییەکان.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە هەماهەنگیدایە لەگەڵ کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکان و دەزگا ئەمنییەکان بۆ تەواوکردنی سیستەمی سەلماندنی ئەلیکترۆنی، و داواش لە هاووڵاتییان دەکات زانیارییە کەسییەکانیان بپارێزن.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقدا دێت بۆ ڕێکخستنەوەی کەرتی پەیوەندییەکان، بەهێزکردنی ئاسایشی زانیارییەکان و ڕێگری لە بەکارهێنانی نەشیاوی هێڵەکانی پەیوەندی کە پێشتر ببووە هۆی دروستبوونی کێشەی ئەمنی و یاسایی بۆ زۆرێک لە هاووڵاتییان.
