گشتی

ئینتەرنێت لەعێڕاق کرایە بەخۆڕای 

ئینتەرنێتی خۆڕای  ـ Slemani Daily 

بەهۆی دواکەوتنی مووچەی هاووڵاتییان و بۆ ڕەچاوکردنی دۆخی داراییان، وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڕیاریدا خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی کێبڵی (FTTH) بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بە بێبەرامبەر بە بەشداربووان ببەخشێت.

وەزارەتی گەیاندنی عێراق لیستی 16 کۆمپانیای دابینکاری ئینتەرنێتی کێبڵی (FTTH) و ناوی ئەپڵیکەیشنە فەرمییەکانیانی بڵاوکردەوە کە دەبێت تاوەکو 7 رۆژی دیکە ئینتەرنێت بە هاووڵاتییان بدەن، بەبێ ئەوەی پارەیان لێوەربگیرێت، تاوەکو ئەوکاتەی مووچە دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی ئاگادارییەکی وەزارەتی گەیاندنی عێڕاق، ئەم بڕیارە دیارترین کۆمپانیاکان و ئەپڵیکەیشنە ئەلیکترۆنییەکانی دابەشکردنی ئینتەرنێت دەگرێتەوە، کە بریتیین لە (ئەرسلینک، ئای کیو، سوپەرسێڵ، نوخبەی عێراق، تەریق سوورەیا، عێراق سێڵ، هیلال ڕافیدەین، و سەباح). هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم کۆمپانیایانەوە بۆ ماوەی دیاریکراو بێ بەرامبەر سوود لە خزمەتگوزارییەکە وەربگرن.

وەزارەتی گەیاندن ئاماژەی بەوەکردووە کە هەر هاووڵاتییەک رووبەڕووی سەرپێچیی کۆمپانیاکان بووەوە یان پارەی زیادەی لێوەرگیرا، دەتوانێت پەیوەندی بە هێڵی گەرمی (5019)ـەوە بکات.

ماوەیەکە چەند ڕۆژێکە بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و ئاڵۆزییە ئابوورییەکان لە عێڕاق، بارگرانییەکی دارایی زۆر لەسەر گوزەرانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان دروستبووەو هاووڵاتیان ڕژاونەتە سەر شەقام؛ ئەم هەنگاوەی وەزارەتی گەیاندنیش وەک پشتیوانییەک دەکرێت بۆ کەمنەکردنەوەی دەستڕاگەیشتنی هاووڵاتییان بە تۆڕەکانی پەیوەندی و زانیاری لەم دۆخەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *