گشتی

شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە؛   شەقامێکی سلێمانی دادەخرێ

هاتووچۆ ـ Slemani Daily 

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ ڕایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 8:00 شەقامی لاوەکیی پێش یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر دادەخرێت و کۆڵانی تەنیشت وێستگەی کارەبای “شەهید حەمە سەعید” وەک ڕێگەی جێگرەوە دیاری کراوە.

بەپێی ئاگادارییەک لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، داخستنی ئەو شەقامە لاوەکییە – کە دەچێتەوە بەردەم جاف تاوەرز و هۆتێل ئەبوسەنا – بە مەبەستی کارئاسانی بۆ جوڵەی ئۆتۆمبێل و بەپەلە ڕاپەڕاندنی کارەکانە لە یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر. بەربەستکردنی شەقامەکە تا کۆتاییهاتنی کارەکان تێیدا بەردەوام دەبێت.

پڕۆژەی یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر یەکێکە لە پڕۆژەکانی کەمکردنەوەی جەنجاڵی لە شاری سلێمانی، لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئاسانکاری و خێراکردنی کارەکان، گۆڕانکاری لە ئاراستەی شەقامەکان و بەکارهێنانی ڕێگەی جێگرەوەدا دەکەن تاوەکو لە کەمترین کاتدا پڕۆژەکە بەکۆتا بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *