دابەشکردنی مووچە – Slemani Daily
ئەمڕۆ لە سلێمانی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 6 بۆ خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی سلێمانی ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 6 (حوزەیران) بۆ خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەستپێدەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، سەرجەم خانەنشینانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەتوانن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان سەرەدانی بانکی مەڵکەندی بکەن.
هەروەها داوا لە مووچەخۆران دەکرێت دڵنیاببنەوە لە هێنانی پێناسە یان ناسنامەی پێویست لە کاتی سەردانیکردنی بانکەکە بۆ ئەوەی تووشی گرفت نبن.
