ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ـ Slemani Daily
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی نوێترین ئاماری زیانە گیانییەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی ناوچەی تانجەرۆی ئاشکرا کرد و رایگەیاند لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا 41 کەس بریندار بوون.
سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: لە شوێنی ڕووداوەکەوە راستەوخۆ چارەسەری پێویست لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە بۆ 19 لە بریندارەکان کراوە و پێویستیان بە گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە نەبووە.
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد کە 22 برینداری دیکە بەهۆی بەرزیی رێژەی سووتاندنیانەوە ەەوانەی نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی کراون، لە ئێستاشدا 21 لەو بریندارانە دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
سامان شێخ لەتیف جەختیشی کردەوە کە لە حالەکی ئاستەمدا تەنها یەک بریندار لە نەخۆشخانەدا ماوەتەوە، کە رێژەی سووتانی جەستەی زیاتر لە 90٪ـە و بارودۆخی تەندروستیی لە ئاستێکی ناجێگیرددایە.
