گشتی

هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوای کرد

هونەرمەندێک کۆچی دوایکرد – Slemani Daily

هونەرمەندی ناسراوی کورد سەید برایم سەقزی بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی 24 ئاب، سەید برایم سەقزی (سەید ئیبراهیم ئیسماعیل‌پور)، یەکێک لە هونەرمەند و گۆرانیبێژە میلییە ناسراوەکانی ناوچەی سەقز و کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە تەمەنی 78 ساڵیدا، دوای ماوەیەک بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نەخۆشی، لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.

سەید برایم سەقزی بە دەنگی خۆش و بەشدارییە بەنرخەکانی لە مۆسیقای ڕەسەنی کوردی، یادگارێکی گرنگی بۆ هونەر و کەلتووری کوردی بەجێهێشتووە.

 خاوەنی چەندین گۆرانی و بەرهەمی فۆلکلۆری کوردی بوو و بە دەنگ و شێوازی تایبەتی خۆی، بەشێک لە میراتی گۆرانی و مۆسیقای نەریتی کوردی پاراستووە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *