گشتی

مامۆستایەکی دیاری ئاینی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مامۆستایەکی ئاینی کۆچی دوایکرد – Slemani Daily

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، مامۆستا مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی، کە یەکێک بوو لە کەسایەتی و مامۆستا ئاینییە دیارەکانی تەق تەق و کوردستان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ مامۆستا مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی تووشی جەڵتەی دڵ بوو و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. هەواڵی کۆچکردنی لەپڕی ئەم مامۆستا ئاینییە شەپۆلێک لە دڵگرانی لەناو مامۆستایانی ئاینی، قوتابییانی و خەڵکی ناوچەکەدا دروستکرد، بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان تەرمەکەی بەخاک بسپێردرێت.

مامۆستا مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێکی بەرچاوی بە زانستی ئاینی کردووە و دەیان قوتابی لەسەر دەستی وانەی ئاینییان خوێندووە. بەهۆی ڕەوشت بەرز و مامەڵە کۆمەڵایەتییەکەیەوە، کەسایەتییەکی خۆشەویست و ڕێزلێگیراوی ناوچەکە بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *