گشتی

مێردمنداڵێکی 17 ساڵان لەناو چوپێکی ئاوەوە گیانی لەدەستدا

خنکان – Slemani Daily

مێردمنداڵێکی 17 ساڵان بەناوی ئەلەند هاوار ئەنوەر، دانیشتووی گەڕەکی بنگردی قەزای کەلار، بەهۆی کەوتنە ناو چوپێکی ئاوەوە گیانی لەدەستدا.

لە گەڕەکی بنگردی قەزای کەلار، مێردمنداڵێکی 17 ساڵان بەناوی ئەلەند هاوار ئەنوەر، کە پێشینەی نەخۆشی گەشکەی هەبووە، تووشی حاڵەتی گەشکە بووە و کەوتووەتە ناو چوپێکی ئاوەوە.

بەپێی وتەی کەسوکاری، ناوبراو دوای تووشبوون بە حاڵەتی گەشکە کەوتووەتە ناو ئاوەکە و بەهۆی خنکانەوە گیانی لەدەستداوە. تەرمی مێردمنداڵەکە بۆ پزیشکی داد لە کەلار ڕەوانە کراوە.

لە ئێستادا پۆلیسی گەرمیان دەستی بە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە کردووە، بۆ ئەوەی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە و هۆکاری ڕوودانەکە بە تەواوی دیاری بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *