ڕووداوی هاتووچۆ – Slemani Daily
لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی سەرەکیی کەلار بۆ خانەقین ئۆتۆمبێلەک کۆنترۆڵی لە دەست دا و وەرگەڕا بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هاتووچۆی گەرمیان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (بریجۆ) لە نزیک گوندی سەوزبڵاخ تووشی ڕووداوی وەرگەڕان بووە. بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێرەکە و پێنج سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون بوون.
سەرجەم بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لە کەلار کراون، و بەپێی زانیارییە پزیشکییەکان، لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستییان جێگیرە.
