گشتی

وادەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان ڕاگەیەندرا

 وەرزی نوێی خوێندن – Slemani Daily 

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 10/9/2026 وادەی کۆتایی دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن دیاری بکرێت، کە پێشبینی دەکرێت ڕۆژی 22ی ئەم مانگە دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی خوێندکاراندا بکرێنەوە.

م. عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەی کۆتایی بۆ ڕاگەیاندنی وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ئەنجام دەدرێت و ئەگەری بەهێز ئەوەیە ڕۆژی 22ی ئەیلوولی 2026 ببێتە یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمیی خوێندنگەکان لە هەرێمی کوردستان.

هاوکات ئاماژەی بە ئاڵەنگارییەکی دیاری بەردەم وەرزەکە کرد و ڕایگەیاند، نزیکەی 12 هەزار مامۆستا خانەنشین کراون کە تا ئێستا شوێنەکانیان پڕنەکراوەتەوە، ئەمەش کێشە و ئاڵەنگارییەکی گەورە لەبەردەم پڕۆسەی پەروەردەدا دروست دەکات.

ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی پایز، وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتیی مامۆستایان وادەی دەستپێکردنی خوێندن دیاری دەکەن. لەم ساڵانەی دواییدا کێشەی میلاک و خانەنشینبوونی مامۆستایان بەبێ دامەزراندنی شوێنگرەوە یان بەمیلاککردنی مامۆستایانی وانەبێژ، یەکێک بووە لە پرسە سەرەکییەکانی بەردەم کەرتەکە لە هەرێمی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *