ژنێکی دووگیانی 17 ساڵ لەلەایەن هاوسەرەکەی سوتێنرا

مووچەی بەشێک لە خانەنشینان زیادی کرد

زیادبوونی مووچەی خانەنشینان – Slemani Daily 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی نوێی بۆ خانەنشینانی کەرتی تایبەت بڵاوکردەوە و کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینیی کرێکارانی بۆ 500 هەزار دینار بەرزکردەوە. بەپێی بڕیارەکە، ڕێنماییەکە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی ڕێنمایی ژمارە (167)ی وەزارەتی دارایی کە لە 6ی ئەیلوولی 2026 دەرچووە و پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەکرێت، مەرجەکانی سوودمەندبوون لەم زیادکردنەی مووچە بەپێی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی دیاریکراون:

 خانەنشینی بەپێی تەمەن و خزمەت:

 پیاوان لە تەمەنی 60 ساڵی و ئافرەتان لە تەمەنی 55 ساڵی، بە مەرجێک لانی کەم 20 ساڵ خزمەتی دەستەبەرکراویان هەبێت.

هەروەها ئەو پیاوانەی 30 ساڵ و ئەو ئافرەتانەی 25 ساڵ خزمەتی دەستەبەرکراویان هەبێت، بێ گوێدانە تەمەن سوودمەند دەبن.

ئەو کرێکارانەی بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی بە ڕێژەی 100% تووشی نەخۆشیی پیشەیی بوبێتن، یان بەهۆی پێکانی کارەوە تووشی پەککەوتنی تەواو بوبێتن، مووچەکەیان بۆ دابین دەکرێت، لە حاڵەتێکدا کرێکار لە سەربەردەوامیی خزمەتەکەیدا کۆچی دوایی بکات، کۆمەک و مووچەی تەواوی خانەنشینی بۆ (خێزانەکەی) جێماوەکانی دەبێت.

پرسی مووچە و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکارانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای یاسای ژمارە (39)ی ساڵی 1971ی هەمووراکراو و یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2012 ڕێکخراوە، ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی لە ڕێگەی ئەم هەموار و ڕێنماییە نوێیانەوە هەوڵ دەدەن ئاستی بژێویی کرێکارانی کەرتی تایبەت لەگەڵ بارودۆخی ئابووریی ئێستادا بگونجێنن و بەشێک لە مافە داراییەکانیان هاوتا بکەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *