گشتی

گیانلەدەستدانی گەنجێکی 17 ساڵان لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا

ڕووداوی هاتووچۆ – Slemani Daily

کەلار – لە نزیك گوندی بانیخێڵانی سەر بە قەزای دەربەندیخان و لەسەر ڕێگای کەلار – دەربەندیخان، گەنجێک بەناوی ‘محەممەد عەتا’ تەمەن 17 ساڵان لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا. ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ناوبراو سواری ماتۆڕسکیل بووە و کەوتووەتە ژێر بارهەڵگرێکەوە.

ڕێگای کەلار – دەربەندیخان بە یەکێک لە مەترسیدارترین ڕێگاکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت و بەهۆی زۆریی ڕووداوەکانی هاتووچۆ تیایدا، لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە “ڕێگای مەڕگ” دەناسرێت. نەبوونی دوو سایدیی تەواو و هاتووچۆی بەردەوامی بارهەڵگرەکان لەسەر ئەم شەقامە، ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان هاووڵاتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *